زاری كرمانجی-سۆران:
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی تری بارانبارینی ڕاگه‌یاند كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بە دیاریکراوی لە رۆژی دووشەمەوە رێكه‌وتی 22-1-2024 ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونەوە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆڵه لە ئەنجامی کاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆ لە دەریای ناوەراست و سوور سەرھەڵدەدات و تاوەبارانی پچرپچر بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکاندا دەست پێ دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکاندا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، ھەندێک کاتیش ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکە و بارینی تەرزە دەبێت لە کات و شوێنی جیاجیادا
سه‌باره‌ت به واده‌ی كۆتاهاتنی شه‌پۆڵه‌كه، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی گوتی: بە چەند قۆناغێك ئەم ناسەقامگیرییە تا رۆژی 26ی مانگ بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و تەنیا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا ئەگەری بارینی بەفر دەبێت .