ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووە و گەیشتە ٧٨ دۆلارو ٦٦ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕ بە ٧٨ دۆلار و٤٨ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٤٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.