زاری كرمانجی-سۆران
شارەزایەكی یاسایی دەڵێت ” جیبَهێشتنی عێڕاق لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە نسبەت كورد شتێكی باش نابێت، بەڵام لەم سات و بارودۆخە ئاڵۆزەی جیهان كوردستان، پێویستە لەژێر سایی عێراق هەوڵی خۆ بەهێزبوون بدات وەك هەرێمێكی بەهێز لە ناوچەكە.
رێكان فیسەل ماستەر لە یاسا نێودەوڵەتییەكان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لای هەمووان روونە ئێستا جیهان خەریكە توشی بارودۆخێكی ئاڵۆز دەبێتەوە بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەلەقاژەكانی ئێران بۆ سەر عێراق و پاكستان و بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە ئاماژەیەكە بۆ خۆ بە زلهێز زانینی ئەم وڵاتە، وەڵام دانەوەی پاكستان لەبەرامبەر هێرشەكانی ئێران، ئاماژیەكی ترە رودانی گۆڕانكارین لە ناوچەكە، روسیا و چین هەرگیز پشت لە هاوبەشە سەرەكیەكەیان ناكەن، كە ئێرانە روسیا و چین لە رێگەی ئێرانەوە دەیانەوێت هاوكێشەی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن، ئێرانیش لە رێگەی گروپە چەكدارەكانی ئامانجەكانی هاوبەشەكانی دەپێكێت”.
دەشڵێت: ” هەرچی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە سەرۆك وەزیرانی لێ ئاگادار كراوەتەوە، سەبارەت بە گۆڕانكاریەكان بۆیەش سەرۆك وەزیرانی عێراق سور بوو لەسەر بەجێهێشتنی هاوپەیمانان و ئەمریكا لە عێراق، لە دوای جێهشتنی ئەم دوو هێزە عێراق دەگەرێتەوە پێگەی سەرەكی و زلهێزی جارانی، كوردستانیش بەشێك دەبێت لە یەكگرتوی عێراقێكی زلهێز، كە ئەمە بە نسبەت كورد و دۆسیەی كوردە شتێكی باش نابێت، بەڵام لەم سات و بارودۆخە ناخۆشەی جیهان كوردستان، پێویستە لەژێر سایی عێراق هەوڵی خۆ بەهێزبون بدات و وەك هەرێمێكی بەهێز لە ناوچەكە بجولێتەوە”.
ئاماژە بەوەش دەدات هەروەها حوسییەكان و خستنە لیستی تیرۆر، بەشێكی تری ئالۆزییەكان دەبێت، ئەگەر تا ئەمڕۆ توركەكان بەشێك بوون لە ئالۆزییەكان بێدەنگ بوونیان لەم كاتەو ساتەدا، هیچی باشمان بەر گوێ نادات.