ئێرانییەكانی دانیشتووی وڵاتی هۆلەندا و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لە دژی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لە سێدارەدانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنێك داوای ڕێپێوانی ئێرانییەکان لە هۆڵەندا بۆ شەرمەزارکردنی شەپۆلی بەربڵاوی ئێعدامەکان لە ئێران دەكات.
ئەنجوومەنی چالاکییە هاوبەشەکان لە هۆڵەندا بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕایگەیاند “کە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی دەرکردن و جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوەدەچێت”.
بڕیارە ئەم ڕێپێوانە ناڕەزایەتییە ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا بە ئامادەبوونی ئێرانیانی لایەنگری ڕزگاریخواز بەڕێوە دەچێت”.
ساڵانە ئێران بە بیانوی جیاجیا سەدان هاووڵاتی خۆی لە سێدارە دەدات.