زاری كرمانجی- لە نوسراوێكدا كە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە باس لە ئەوە كراوە كە سەرمووچە بە 9 هەزارو 582 پلەدار و پێشمەرگە دەدرێت.
وەزیری پێشمەرگە لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەدوو قۆناغ دەكات بۆ سەرموچە و دەڵێت، سەرمووچە بە پێشمەرگەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دەدرێت.
باس لە ئەوەشكراوە، لیستی یەكەمی سەرمووچە بە هەزار و 503 كەس دراوە و لیستی دووەمیش بە هەشت هەزارو 79 پێشمەرگە دراوە، سەرمووچەی ئەو پلەدار و پێشمەرگانەش لە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی 2022وە بۆیان خەرج دەكرێت و بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت، بەهۆی بەستنی سەرموچەكانیانەوە، موچەی ئەوكەسانە زیاد دەبێت كە ئەم بڕیارە دەیانگرێتە”.