ژینه ههڵگری ناسنامهی هۆڵهندی بوو
زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ هەینی 19ی كانوونی دووهمی 2024. هانكە برونس، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند “بەهۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی ساوای کورد كە هەڵگری ناسنامەی هۆڵەندی بوو لە هەولێر، کە لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لەو وڵاتەکە بانگهێشت کردووە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی کردووە و داوای ڕوونکردنەوەی کردووە سەبارەت بە کوژرانی ئەو منداڵە.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕای گەیاند جگە لەوەی داوای ڕوونکردنەوەی لە هاوتا ئێرانییەکەی کردووە، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی لە ئەمستردام بانگهێشت کردووە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، هەروەها ڕای گەیاندووە: “باڵوێزی ئێرانم بانگهێشت کرد، مردنی منداڵێکی بچووک کە تەمەنی کەمتر لە ساڵێکە بە ڕاستی دڵتەزێنە. هاوسۆزی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە خەمبارەکەی و قوربانیانی دیکەی ئەو هێرشە دەکەین”.