باڵیۆزی فلیپین له عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێر و ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی ده‌كات كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه مووشه‌كباران كرا و خۆی و كچه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كی شه‌هیدبوون و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌شی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی كانوونی دووه‌می 2024) چارلی باكانیا مانانجان، باڵیۆزی فلیپین له عێراق به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی، سه‌ردانی شوێنی مووشهكبارانكردنهكهی كرد و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌دوای ته‌رمی میشێل-ـی دایه‌نی ژینه‌ی كچی شه‌هید پێشڕه‌ودا ده‌گه‌ڕێن.
میشێل له كاتی مووشهكبارانكردنهدا، له نزیك ئه‌و ژووره بووه كه ژینه‌ی كچی شه‌هید پێشڕه‌وی تێدا شه‌هید بوو. ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به‌دوای ته‌رمی میشێلی ته‌مه‌ن 42 ساڵدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.