مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بەشداریكردنی ئەمساڵی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی(X) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: “ئەمساڵ لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، چیرۆکی کۆڵنەدانی کوردستانمان گێڕایەوە و کۆمپانیا ناوخۆییەکانمان بە جیهان ناساند و پەیوەندییەکانمان توندوتۆڵتر کرد”.
نووسیویەتیشی: “ئەو چەواشەکارییانەشمان ئاشکرا کرد کە بۆ بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیلی بێتاوان باس دەکران”.
مەسرور بارزانی، لە پەیامەكەیدا دەشڵێ: “ساڵی داهاتوو بە بەهێزتری دەگەڕێینەوە