زاری كرمانجی :
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە هەوڵەكانی وەزارەتەكەیان دەكات كە بۆ زستانی ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:” وەزیری كارەبا هەوڵێكی زۆری داوە لەگەڵ دانەغاز و هەردوو ستافی وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم مانگەدا 50 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا زیاد بكرێت و بۆ زستانی ئەمساڵیش 250 مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت، ئەمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵكشانی خواست و زیادبوونی 350 هەزار هاوبەشی نوێیە”.