زاری كرمانجی- سۆران:
یەکێتی زانایانی ئایینی كوردستان رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانن له هێرشه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و وڵاته “به‌ناو ئیسلامییه”، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی و دراوسێیه‌تی باشه.
مامۆستایانی یەکێتی زانایانی ئایینی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2024 له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، رایانگه‌یاند، “ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌لای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانییه به‌تایبه‌ت كه ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه له‌لایه‌ن وڵاتێكی به‌ناو ئیسلامییه‌وه كرایه سه‌ر دراوسێكه‌ی خۆی”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد “داوا له رابه‌ری ئێران و سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كه‌ین به‌زوترین كات بێنه‌سه‌ر خه‌ت و چاره‌سه‌ری ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه بكه‌ن و چیتر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه نه‌كرێته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، داواش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین پارێزگاری له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه لای هه‌موان ڕوونه كوردستان لانكه‌ی هه‌مو خه‌ڵكێكی سته‌ملێكراوه و هه‌رێم شوێنی پێكه‌وه ژیانی هه‌مو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانه و هه‌مویان خۆیان به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانن نه‌ك میوان”.