و : بهختیار سهباح –زاری كرمانجی:
میدیا ئەمریکییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی كانوونی دوومی 2024، پشتڕاستیان کردەوە، کە ئەمریکا بۆ چوارەم جار لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا هێڕشەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن دەستپێکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێڕشەکانی ئەو گرووپە چەکدارە بەردەوامە بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان.
بهپێی ههواڵێكی پێگهی شهرقلئهوسهت به زمانی عهرهبی، بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کەناڵی سی بی ئێس ڕوونی کردەوە، کە بۆردومانەکە چەند شوێنێکی کردۆوهتە ئامانج کە ئامادەبوون بۆ دەستپێکردنی هێڕش.
دوێنێش حوسییەکان کەشتییەکی ئەمریکییان بۆردومان کرد، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەی کەشتییەکی سەر بە ئەمەریکا لە کەنداوی عەدەن کەوتووە.
لە لایەکی دیکەوە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە گرووپی حوسییەکان ڕایانگەیاندووە، بۆردومانێک لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە دەستیپێکرد، ژمارەیەک لە پارێزگاکانی یەمەنی کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هێڕشەکە پارێزگاکانی ئەلحودەیدە، تائیز، زەمەر، ئەلبەیدە و سەعدە لەخۆ دەگرێت.