زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، فەرمانی دەستبەكاربوونی (د.حەمرین مینە) بەڕێوەبەری ئێستای تەندروستی سۆران دەرچووە، كە وەك بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران دەست بەكاربێت”.
سەرچاوەیەكی فەرمی هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو تایبەت بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەشێوەی كاتی (د.حەمرین مینە) بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، وەك بەڕێوەبەر كارەكانی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران بەڕێوەدەبات”.
هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لە داهاتوودا د. حەمرین، بە فەرمی وەك بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی دەست بەكاربێت و كەسێكی تریش وەك بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ناوەندی سۆران لە شوێنی دەست بەكاربێت.