زاری کرمانجی- سۆران:
سدقی محمود، سەرۆکی یانەی وەرزشی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: کردەوەکانی ئەم دواییانەی ئێران دژ بە کوردستان هیچ بیانووێک هەڵناگرێت، بەداخەوە بەدرێژایی مێژوو دوژمنان لەسەر خاکی کوردستان پاکتاوی حساباتی خۆیان دەکەن، بۆیە هەمیشە زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی هاووڵاتیانی کوردستان بووە.
دوایین کردەوە قێزەوەن و نامرۆڤانەی ئێران کە دژ بە کوردستان و هەولێر کرا، پەیامێکی ڕوون بوو کە چاویان بەم پێشکەوتنەی هەرێمی کوردستان و هەولێر هەڵنایەت، ئەوان باش دەزانن تاکە شوێن کە تروسکایی ئازادی و دیموکراسی و پێشکەوتنی لێوەدەربچێت، هەولێرە هەربۆیەشە ئەوان ئەم پێشکەوتنە بە مەترسی بۆخۆیان دەزانن، بەڵگەش بۆ ئەمە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و بڕینی بودجە و بەم دواییەش هێرشی تیرۆری بۆسەر ماڵ و گیانی بازرگانانی کورد، کە هۆکارگەلێکی زۆری بەدواوەیە کە مەبەستیان لێدانە لەو جوانییەی کە لە کوردستاندا هەیە.