پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە سەرەتای هەفتە ڕووی لەدابەزینکردووە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە 2012 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 502 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 461 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 440 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 370 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .