زاری کرمانجی – سۆران
لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراقدا كە وێنەیەكی بۆ وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە، داوای لیستی مووچەی فەرمانبەران دەكات بۆ مانگی كانوونی دووەم و مانگەكانی تریش لەمساڵدا بۆ تەرخانكردنی مووچە.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، كە دوێنی دەرچووە، ئاراستەی سەرجەم دامەزراوەكانی عێراق كراوە و لە لیستەكەیشدا وەزارەتیی دارایی حكوومەتی هەرێمی تێدایە و داوا كراوە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.