زاری كرمانجی-سۆران:
پاكستان دهلێت : “سوپای وڵاتەكەمان چوونەتە ناو ئێرانەوە، ئەوەی پەنجەمان بۆ درێژ بكات بە بڕاوەی بۆی دەگێڕینەوە”.
ئەمڕۆ بەرپرسێكی هەواڵگری پاكستان ئاشكرایكردووە، سوپای وڵاتەكەی شەوی رابردوو لە وەڵامی هێڕشەكەی تاران بۆ سەر چەند پێگەیەك لە پاكستان، چەند ناوچەیەكی لە ئێران كردووەتە ئامانج.
بەرپرسە پاكستانیەكە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە ” گروپە تیرۆرستیەكانی نەیاری پاكستانمان لەناو ئێران كردووەتە ئامانج”.
بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە باشوری ئێران بیستراوە, ئەوەش دوای دوو رۆژ لە هێرشی تاران بۆ سەر چەند ناوچەیەك لە پاكستان, بە بیانوی كردنە ئامانجی گروپە تیرۆرستیەكان.
هاوكات سوپای پاكستان لە بەیاننامەیەكی تونددا راگەیاندووە ” سوپای پاكستان چووتە نا ئێران و بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان، ژمارەیەك بنكەی سەر بە گروپە تیرۆرستیە جوداخوازەكانیان خاپور كردووە، كە ئێرانیان كردووەتە بارەگای خۆیان”.