زاری كرمانجی-سۆران:
ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردەوە، ئەندامێكی سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە سنوورەكانی لەگەڵ پاكستان و ئەفغانستان تەقەی لێكرا و كوژراوه. بەپێی سەرچاوەكان، ئەو كەسەی كوژراوە، ئەفسەرێكی باڵای سوپای پاسدارانە بە پلەی عەقید، بە ناوی حوسێن عەلی جەوادانفەر و كوژراوە. ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەوڵەكان بۆ دەستنیشانكردن و دادگاییكردنی تاوانباران بەردەوامن”. ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت لە كاردانەوەی هێڕشی ئێران بۆ سەر گروپی جەیشی عەدل لەنێو خاكی پاكستان، حكومەتی ئەو وڵاتە باڵیۆزی خۆی لە تاران كشاندەوە و رێگای لە گەڕانەوەی باڵیۆزی ئێرانیش گرت.