ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سهرۆكی حکومەتی ههرێمی كوردستان لە داڤۆس، لهگەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی کۆماری چێکی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.