مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی و لە داڤۆس كۆبونهوهو لهكۆبونهوهكه باسی ههناردهی نهوتی ههریم كراوه.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی كۆبونهوهكه، جەیک سولیڤان بە توندی ئیدانەی هێرشە موشەکیە بێباکەکانی ڕۆژی پێشتری ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد و سەرەخۆشی دەربڕی بۆ گیانلەدەستدانی تراژیدیی چوار هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان منداڵێکی ساوای تەمەن کەمتر لە یەک ساڵ بوووه.
ئهوهشخراوهتهڕوو، سولیڤان و بارزانی گفتوگۆیان کرد دەربارەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و بەردەوامیدان بە جوڵەی دارایی لە حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە پێناو پشتیوانیی سەقامگیری و سەرچاوەی بژێوی لە هەرێم، سولیڤان پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشیی بەهێزی هەرێم لەگەڵ ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربڕی و پشتیوانیی ئەمریکای دوپاتکردەوە.