ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2024، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کرد و گوتی: “هاوسۆزی خۆم بۆ قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەردەبڕم، کە کرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق”.
هه‌روه‌ها پاپا، ئه‌وه‌شی دووپات كردووته‌وه، كه په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیه‌تی، به‌و كارانه بنیات نانرێ، به‌ڵكوو به گفتوگۆ و كاری پێكه‌وه‌یی دروست ده‌كرێ، “داوا لە هەموو لایەک دەکەم خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی”.