زاری کرمانجی :
ئهمڕۆ لە داڤۆس ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهگەڵ کاتالین نۆڤاک سهرۆكی ههنگاریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا .
سەرۆکی هەنگاریا ، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکەی سەر هەولێر بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
مەسرور بارزانی، سوپاسیی هاوخەمی و پشتیوانیی سەرۆکی هەنگاریا دەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەبێت.