زاری كرمانجی – سیدەكان:
چەند رۆژێك بەر لە ئێستا، لە گوندێكی قەزای سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قوتابخانەیەك گڕی گرت و سوتا .
زێڕۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەی بێواسی بنەڕەتی لە سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە رووداوێكدا بەهۆی هەورەتریشقە كارەبای قوتابخانەكەمان ئاگری گرت و سوتا، لەم رووداوە چەند هۆبەیەكی قوتابخانەكەمان سوتان و زیانی پێگەیشت .
زیاتر گووتی:” خۆشبەختانە بەشی كارگێڕی قوتابخانەكەمان و كۆگا لەم رووداوە پارێزراوبوون و نەسووتاون و هیچ قوتابیەكیش زیانی پێنەگەیشتووە .
گووتیشی:” لایەنە پەیوەندی دارەكان بە تایبەت قائیمقامی سیدەكان و بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران لەو رووداوە ئاگادارن و بڕیارە بەر لە خوێندنی وەرزی دووەم قوتابخانەكەمان نۆژەن بكرێتەوە .