زاری کرمانجی :
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ” لەم مانگەدا زیاتر کەشێکی وشکە و سیستەمی بەرزە پەستانەکان بەردەوامیان دەبێت و ڕێگرە لە هاتنی شەپۆلی باشی بارانبارین، تەنیا حاڵەتی لاوازی بارانمان دەبێت لە ماوەکانی داهاتوودا”.
ئاماژەی بەوەش کردووە” لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە دوای ناوەڕاست و کۆتایی ئەم مانگەوە وردە وردە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکان بەرەو ناوچەکانمان چالاک دەبن و ئەگەریش هەیە لە سەرەتای مانگی 11 دا شەپۆلێکی شێدار و باراناوی ڕوو بکاتە ناوچەکە هەرچەندە ماوەکەی دوورە و گۆڕانکاری کەشوهەواش زۆرە لەم کاتەدا، بەڵام بارانێکی باش لەو ماوەیەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ”.