موشیر فارس
لە زانست و تیۆری سیاسیدا هاوسێیەتی باش بایەخدارە و هەموان لێی تێدەگەین، بەڵام ئەوەی ئێرانی هاوسێ لە شەڕفرۆشی و بەهانەی نا بەجێ لە سێ ساڵی ڕابردوودا، لە بەرامبەر هەرێمی کوردستاندا ئەنجامی ئەدات تەشقەڵە و پاساوی دوژمنکارانەن. خەونی ڕاماڵینی بەربەستەکانی هیلالی شیعی، کە بە دیارکراوی پارتی و بارزانی لە بازنە و چوارچێوەی هۆکار ئەژمار دەکەن، کۆتایی هێڵی ستراتیژی بە ناو دابینکردنی ئاسایشی ئێران نیە، بەو ئەندازەیەی بۆیان بچێتە سەر لەوێشەوە ناوستن و سەرزەمینی هەولێریش بە کردنەوەی دەیان “حسێن”یە قانگ ئەدەن، دەزگا هەواڵگریەکانیشیان نەخشی بچوککردنەوەی ستاتۆی کوردستان، تا دوا مەتافی بە چۆکداهێنان غلۆر ئەکاتەوە. لەو نێوەندەدا ناڕەزایی نامەکەی سەرۆک بارزانی و نەبرەی پڕ لە ئیرادە خوڵقێنێی لە پێخەمەت ئەو دەستدرێژیە تاوانکاریەی ئێراندا، پەیامی خۆڕاگری و زیندوویەتی گەلێکی لە دوو توێی دێڕەکانیدا بەرجەستە کرد، کە تەسلیمنەبوون دوا بژاردەیە یان بە سەر بەرزی دەژین، یان مردن ڕێگا چارەیە…