سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر پێشهاتێكی مه‌ترسیدارن و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی نێوان عێراق و ئێران بچووك ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس و له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ئاژانسی بلومبێرگ رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كارێكی دوژمنكارانه‌ی روونه دژی عێراق كه شوێنی نیشته‌جێبوونی كردووه‌ته ئامانج و خێزانێكی كورد كه منداڵیشی تێدایه، كراوه‌ته قوربانی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و جۆره كرده‌وانه پێشهاتێكی مه‌ترسیدارن و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی نێوان عێراق و ئێران بچووك ده‌كاته‌وه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق پارێزگاری له مافی خۆی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره دیپلۆماسی و یاساییه‌كان كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما نیشتمانییه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه.