رۆژی سێشەممە (16ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلینا ڤالتۆنن، وەزیری دەرەوەی فینلەندا کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهنیان و تەکنەلۆژیادا کرا.