زاری کرمانجی: سۆران:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
رۆژی سێشەممە (16ـی کانوونی دووەمی 2024) لە داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە کە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە، شاندێکی وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی قەتەری، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.