قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئاشكرایە و بۆمان روون بووەتەوە ئەم خانووەی مووشەک بارانکراوە ماڵی بازرگانێکی مەدەنییە و ئەو پڕوپاگەندانەش دوورن لە راستی، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، گوایە بارەگایەکی موساد ئیسرائیلی کراوەتە ئامانج.