د. به‌رهه‌م ساڵح: داوای هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌كه‌ین بۆ ڕێگری‌کردن لە دوبارەبونەوەی ئەو ده‌ستدرێژی و پێشێلکاریانە
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق لهپهیامێكدا “به‌توندی” سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانی ئێران بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ده‌ستدرێژیه دوژمنكارانه‌یه پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراقه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش یه‌كناگرێته‌وه.
له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكرده‌وه، “به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەین، ئەم دەستدرێژییە دوژمنكارانه‌یه پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق و خراپ بەکارهێنانی دراوسێیەتی باشە و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی دراوسێیه‌تی باش یه‌كناگرێته‌وه و ناكۆكه”.
راشیگه‌یاندوه، “داوای هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌كه‌ین بۆ ڕێگری‌کردن لە دوبارەبونەوەی ئەو ده‌ستدرێژی و پێشێلکاریانە و دورخستنەوەی عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان و ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی ده‌كه‌ین”
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین، لە خوای گەورەش داواکارین به‌زویی شیفای برینداران بدات”.