زاری كرمانجی-سۆران
خاوەن بەنزینخانەیەكی قەزای ناوەندی سۆران وەك دەستپێشخەرییەك نرخی بەنزین و گاز دادەبەزێنێت و بڵاوی دەكاتەوە.
رەشید مستەفا، خاوەن بەنزینخانەیە لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەمڕۆ سێشەممە نرخی جۆرەكانی بەنزین و گازوایلمان بڵاوكردووەتەوەو گۆڕانكاری تێداكراوەو لە ڕووی نرخەوە دابەزینمان بۆیان كردووە”.
نرخەكان هەر لیترەو بەم شێوەی خوارەوەن:
- بەنزینی نۆڕماڵ (لاناز) 800 دینار
- بەنزینی محسن 1050 دینار
- بەنزینی سۆپەر 1250 دینار
- گاز نۆڕماڵ 525 دینار
- گاز سۆپەر 700 دینار