وەزارەتی دەرەوەی عیراق: باڵیۆزی ئێرانمان لە بەغدا بانگهێشت كرد و یاداشتی ناڕەزاییمان رادەست كرد
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، باڵیۆزی ئێرانیان لە بەغدا بانگهێشت كردووە و یاداشتێكی ناڕەزاییان رادەست كردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، كۆماری عیراق سەركۆنەی توندی خۆی بەرامبەر ئەو دەستدرێژییەی كرایە سەر ژمارەیەك ناوچەی هەولێر دەربڕی كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و بەشێكی دیكەش بە سەختی برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت، لەبەرامبەر هێرشەكەدا، باڵیۆزی ئێرانیان لە بەغدا بانگهێشت كردووە و یاداشتێكی ناڕەزاییان رادەست كردووە.