زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه دوژمنكارییه ده‌كه‌ین كه سوپای پاسدارانی ئێران شه‌وی ڕابردوو به مووشه‌كی دوورهاوێژ كردیه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. به‌رده‌وامیی به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردنی هاووڵاتییان، تاوانكارییه‌كی بێ پاساو و دژ به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دراوسێیه‌تی و به‌ها مرۆیییه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكی زه‌قی سه‌روه‌ری و ئارامی و سه‌قامگیریی عێراقه. هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز بۆ هیچ لایه‌نێك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت. به‌هانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوی بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستییه‌وه، بۆیه داوا له حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌كه‌ین به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركی خۆی له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌جێ بگه‌یه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگیرێت
. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان 2024/1/16