زاری كرمانجی-سۆران
وەک ڕێزێک بۆ گیانی پاکیی شەهیدانی هێڕشە مووشەکییەکەی هەولێر، ئۆركێسترای كوردستان تیڤی كۆنسێرتەكانی میوزیكی لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵوەشاندەوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، ئەگەرچی بڕیاربوو بە بۆنەی تێپەڕبوونی 25 ساڵ بەسەر دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، ئۆركێسترای كوردستان تیڤی، كۆنسێرتی میوزیك لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ساز بكات، بەڵام بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر و رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەو هێرشە، كۆنسێرتەكان هەڵوەشێنرانەوە.