شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
جەستەی مرۆڤ دوای تەمەنی سی ساڵی، کەمتر دەتوانێت بەرگری لە زیانەکانی خواردنە خراپەکان بکات، بۆیە هەندێک جۆر خواردن هەیە، پێویستە لەو تەمەندا لێیان دوور بکەوينەوە کە کێشە بۆ تهندروستيمان دروست دەکات.
بە چەند خاڵێک ئاماژە بە خواردنەکان دەکەین :
1- ماستی تامدار، ئاسایی ماست لە بەفرگردا دادەنێین و ئەمەش تەندروستە، بەڵام ئەو ماستانەی کە تامیان تێکراوە بڕی ٤٧ گرام شەکریان تێ دەکرێت، لەجیاتی ئەوە ماستێک بکڕە کە خۆماڵی بێت و تامی تێ نەکرابێت بۆ ئەوەی لە خواردنی شەکر بە دوور ببیت.
2- ماسی بەستوو، ٪٧٠ی بازاڕەکان ماسی بەستوویان هەیە، بەڵام ئەو گۆشتانە ناتەندروستن، ماسییەکان خواردنی دژە بەکتریان دەدرێتێ یاخود گۆشتەکە ماددەی پارێزەریان تێ دەکرێت، بۆیە باشترە ماسی فڕێش بخۆیت.
3- خواردنی گەنم، دەکرێت کاتێک گەنج بوویت تەنیا نانی گەنمت خواردبێت، بەڵام کە تەمەنت لە سی ساڵ تێپەڕی پێویستە لێی دوور بکەویتەوە، پێکهاتەکانی ناو نانی گەنم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و نانی گەنم ڕیشاڵی کەمی تێدایە، تا تەمەنیشت زیاتر بێت ماددەی ڕیشاڵی زیاترت پێویستە بۆ ئەوەی سیستەمی هەرست بەباشی کار بکات.
4- شەربەتی میوە، کاتێک منداڵ بوویت دەکرێت هەموو ڕۆژێک لەگەڵ ژەمەکاندا شەربەتی میوەت خواردبێتەوە، بەڵام دەکرێت بە گەورەیەش ڕات وا بێت کە گوایە شەربەتی میوەش تەندروستە، کاتێک شەربەت لە میوە دروست دەکرێت هەموو ماددە ڕیشاڵییە گرنگەکانی تێدا نامێنێت، ماددە ڕیشاڵییەکان کۆنترۆڵی شەکری ناو خوێن دەکەن، بۆیە کە شەربەت دەخورێتەوە ئەوا هەموو شەکرەکە ڕاستەوخۆ وەردەگریت.
5- خواردنە هەویر یەکانی ناو بازاڕ، خواردنە هەویرییەکان کە لە ماڵدا دروست دەکرێن خۆت دڵنیایت لە پێکهاتەکەی و دەتوانیت کۆنترۆڵی پێکهاتەکانی بکەیت، بەڵام ئەو خۆراکانەی لە بازاڕ و مارکێتەکان هەیە و ئامادە دەکرێت، لەوانەیە ڕۆنی زۆریان تێ بکرێت و نەزانیت پێکهاتەکانی چین.