زاری كرمانجی-سۆران
لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق لە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتوون و بڕیارە لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێ بکرێت.
بەگوێرەی زانییارییهكان لیژنەکەی حکومەتی عێراق بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێکهاتووە، کە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات و هەر یەک لە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بریکاری دەزگای هەواڵگری، سەعد نەعیم نوێنەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ماجد عەبدولحسێن، نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەندامی لیژنەکەن و سەردانی شوێنی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردوو دەکەن، لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.