سەرۆك كۆماری عێراق، سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەكات و دەڵێت” هێرشەكان پێشێلكارییە بۆ سەروەریی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەم 16ـی كانوونی دووەم، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێر كرد و رایگەیاند” هێرشەكان پێشێلكارییە بۆ سەروەریی عێراق.
سەرۆك كۆماری عێراق زیاتر روونیكردەوە ” هێرشەكان دەبنە هۆكارێك بۆ تێكدانی ئاسایش و دروستبوونی ناسەقامگیری”.
زیاتر دەڵێت ” چارەسەركردنی كێشەكان دەبێت لەڕێی دانوستانەوە بێت نەك هێرشی سەربازی”.
شەوی رابردوو سەعات 11 و نیوی شەو سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندان مووشەكی بالیستیكی، چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بۆردمان كرد، بەپێی دواین ئامارەكان پێنج هاووڵاتیی سڤیل شەهید و پێنج كەسی تریش بریندار بوون، ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.