زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهۆی شەپۆلی باران بارینی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە هەندێ شوێن، زیان بەر سەرچاوەو تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوە كەوتبوو، تیمەكانمان بەردەوام لە كاركردندا بوون، بۆ چارەسەر كردن و چاككردنەوەیان”.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی : ” توانراوە گرفتی ئاوی قەزاو ناحییەكانی سنوورەكەمان چارەسەر بكرێت، تیمەكانیشمان بەردەوامن بۆ چاككردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندەكانی دەورووبەر، بەتایبەت ئەم شوێنانەی زیانیان بەركەوتووە.