زاری كرمانجی :
(نەقیب عینایەتوڵڵا رەفیعی، لە دایكبووی (1970)، لە پارێزگای زنجان سەرۆكی دەستەی پۆلیسی ئەخلاقی بووە، كە ژینا ئەمینی-یان دەستگیركردووە. ئەمیر خۆشناموەند، لە دایكبووی (1995) یەكیك بووە لە ئەندامانی ئەو دەستەیە كە ژینایان گواستووەتەوە. پرستۆ سەفاری، لەدایكبووی ساڵی (1986) لە شاری كرماشان بریكارێكە كە لە شەقامدا مەهسا ئەمینی ڕاگرتووە. فاتمە گوربان حوسێنی، لەدایكبووی (1995) یەكێكی دیكە لە بریكارەكانی ژنی ئەم تیمەیە كە ژینا ئەمینی دەستگیركردووە). ئەمانە ئەو كەسانەن كە رۆڵیان هەبووە لە گرتنی ژینا ئەمینی و لە لایەن گروپی هاككەری بەكدۆر ناسنامەكەیان ئاشكرا كراوە.
چەندین گروپی هاككەر وەك هاوكاری و پاڵشتی لە خۆنیشاندەران، كار لە سەر هاككردنی بەڵگەنامەكانی دەزگا ئەمنییەكان و بەرپرسانی دەوڵەت دەكەن، دواین كار ئاشكراكردنی ناسنامەی بكەرانی دەستگیركردنی ژینایە.
پێشتر گروپی هاككەری (عەدالەت عەلی) نامەی عەلی ئەمرەیی، دادوەری لقی پێنجی دادگای ژمارەی 38 ی بڵاو كردەوە كە بۆ دكتۆر موحسین پوور سەرۆكی دادگاكەی ناردبوو، ئەوان ئاشكرایان كردبوو لە كاتی گرتنیدا، سەری ژینا لە شۆستەی شەقام دراوە و هەر بەم هۆیەشەوە زیان بە سەری كەوتووە و دواجار مردووە.