زاری كرمانجی – سۆران :
دوێنێ 6 بەندكراوی كورد بە تۆمەتی جیاواز لە لایەن دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دران، بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی دوو هەفتە ئێران 19 كوردی لە سێدارە داوە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە 14ی كانوونی دووەمی 2024، شەش بەندكراوی كورد بە ناوەكانی (ئەحمەد لەتیفی، ئەكبەر خوڕەمتاش، ئەمیر حوسێن مەلەكی، عەلی ئەكبەر مورادیان، هادی نەزەری و عەلی میری) كە خەڵكی شارەكانی كرماشان، هەرسین و سەحنە بوون لە بەندیخانەی ناوەندی كەرەج سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا جێ بەجێكراوە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆماركراوەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سزای سێدارەی 19 بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێكراوە.