پشتیوان کەریم -سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆڵە بەفرو بارانەی چەند رۆژی ڕابردوو زیان بە دەیان ستوون و چەندین تۆڕی كارەبای سنوورەكەمان كەوتووە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بۆ زاری كرمانجی ئاماژەی بەوەشکرد: ” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان كە شەش قەزا لەخۆدەگرێت، بەهۆی باران بارینی بەخوڕو ڕوچوونی زەووی و هەورە بروسكە، لە چەند شوێنێك زیان بە تۆڕەكانی كارەبا گەیشتوون، هەروەها بەم هۆیەوە زیاتر لە 20 ستوونی كارەبا كەوتوون”.
گووتیشی: ” لە یەكەم ڕۆژەوە تا ئێستاش تیمەكانمان بەردەوام لە ئەرك و كاركردندا بووونە، بۆ چاككردنەوەی تۆڕەكانی كارەبای نیشتیمانی خۆشبەختانە لە زۆربەی شوێنەكان گرفتەكان چارەسەر كراون”.
ئاشكراشی كرد: ” تیمێمی تایبەتمان ڕێكخستووە بۆ بەدواداچوون و خەملاندنی زیانەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبا لەم چەند ڕۆژەی ڕِابردوودا.