سەردار قازی – زاری کرمانجی:
شاندێکی فیدراسیۆنی تۆپی عێراق – لقی هەولێر بە سەرۆکایەتی دکتۆر بێستوون ئەکرەم سەرۆکی لقەکە بەمەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی یانەی ڕواندزیان کرد.
ئەم سەردانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق – لقی هەولێر، بەهۆی سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی ڕواندز بوو بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی یانەکە پێشوازیان لێکرا.
یانەی ڕواندز لە پێگەی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، کە وێڕای پیرۆزبایی و پشتیوانی شاندی میوان، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە یانەکەمان کرد دواتر شێوازی ئامادەسازی یانەکەمان بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکەکانی کوردستان ڕوونکرایەوە.
وەرزی ڕابردوو یانەی ڕواندز لەپاڵ یانەکانی برادۆست و زانکۆی جیهان، بۆیەکەمین جار لە مێژوویدا سەرکەوت بۆ کێبڕکێی خولی یانە پلە یەکەکان.