زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادار کراینەوە کەوا ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەیە لە گەڕەکی بارزان قەزای ناوەندی سۆران، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوو بۆ شوێنی ڕووداو، توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە زیانەکانیش کەمتر بکەنەوە”.
بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی سۆران، لە ڕووداوەكەدا جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووەو گومان دەكرێت بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووبێت.