به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له گه‌ڕه‌كی بانه‌زێوك له قه‌زای ڕواندز، به‌هۆی هه‌وره بروسكه به‌شێكی شه‌قامێك داڕماوه‌و ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتییه‌كیش له گه‌راج ماوه‌ته‌وه.
چیایی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕواندز بۆ زاری كرمانجی گووتی “له دوو شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌یه‌كی به‌هێز له گه‌ڕه‌كی بانهزێوكی قه‌زای ڕواندز، به‌شێكی شه‌قامێك داڕماوه، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیش له گه‌راج ماوه‌ته‌وه”.
گووتیشی “ئێمه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆران، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد، هه‌وڵده‌ده‌ین به زووترین كات چاكی بكه‌ین”.
به‌هۆی داڕمانی به‌شێك له شه‌قامه‌كه، ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتی (ئیبڕاهیم ساڵح) له گه‌راج ماوه‌ته‌وه‌و ناتوانێ بیهێنێته ده‌ره‌وه.