پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، هەریەک لە نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە نزم بوونەوەی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو، تەواوی جۆرەکانی دیکەی دراویش گۆڕانیان بەسەر داهاتووە
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی ونزمی دۆلار کاریگەری کردۆتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 152,500 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 300 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار 10 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3،150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.