زاری كرمانجی-چۆمان
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” گرفتێكی تەكنیكی لە وێستگەیەكی كارەبای سنووری قەزای چۆمان دروست بووە، بڕیارە تیمێكی ئەندازیاری لە شاری هەولێر سەردانی بكەن و چاكی بكەنەوە”.
گووتیشی، چونكە ویستگەكە نوێیەو ڕاستەخۆ پەیوەندی بە هەمان كۆمپانیا هەیە كە دایناوەو چاككردنەوەی پەیوەستە بەخۆیان، بۆیە ئێمە ناتوانین دەستكاری وێستگەكە بكەین.