زاری كرمانجی-دیانا
لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا بڵاوی کردەوە، لە درێژەی سەردان و بەدواداچونەکانمان، دەستمان گرت بەسەر نزیکەی 45 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵ کە گونجاو نەبوو بۆ خواردن”.
ئاماژەش بەوەکراوە ” خاوەن پیشەکە پسوولەی پێ بژاردنی بۆ کرا کە سەردانی لیژنەی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دیانا بکات، بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و شوێنەکەش داخرا.