زاری كرمانجی- سۆران:
راوێژكارانی دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق، كار بۆ بە چاپگەیاندنی دروای (20) هەزار دیناری دەكەن و پیَیانوایە ئەم جۆرە دراوە پێویستە و رێگەش لە هەڵاوسانی ئابووری دەگرێت.
مەزهەر محەمەد راوێژكاری داراییو ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد “چاپكردنی دراوێكی نوێی 20 هەزار دیناری، بۆ ئاڵوگۆڕی پارەیەو بەهاكەی زۆر بەرزنییەو رێگەش بەهەڵاوسانی ئابوری نادەین، ئەوەی بڕیاری لەبارەوە دراوە ڕێوشوێنێكە بۆ باشتركردنی كارایی سیستەمی پارەدانی نەختینە لەوڵاتدا بەشێوەیەكی مامناوەند، بۆ ئەو دراوانەی كە خزمەت بەخێرایی ئاڵوگۆڕی دراو دەكەن، هەروەها بۆ یەكلاكردنەوەی مامەڵەكانو شێوازەكانی پارەدان ئاسانن”.
ئێستا لە عێراق و هەرێم، مامەڵە بەدراوەكانی250 دیناری، 500 دیناری، 1000 هەزار دیناری، 5 هەزار دیناری، 10 هەزار دیناری، 25 هەزار دیناری و 50 هەزار دیناری) دەكرێت و بڕیاروایە 20 هەزار دیناریش چاپ بكرێت و بخرێتە بازاڕەكانەوە.