موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
شەپۆڵێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لە چەند شوێنێكی ئیدارەی سۆران ئاو چووەتە نێو ماڵان، سەرۆكی شارەوانی قەزای سیدەكانیش دەڵێت، لە سنوورەكەمان هیچ ماڵێك زیانی پێنەگەیشتووە .
عەبدولقادر ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەهۆی گیرانی هەندێ لە رێڕەوی ئاو لە چەند شوێنێكی سیدەكان ئاو بەرز ببووەوە، بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی كەوا ئاو بگاتە نێو ماڵان، خۆشبەختانە هیچ ماڵێك زیانی پێنەگەیشتووە .
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، دەڵێت، ئەوەی پەیوەست بە داڕمانی بەرد و هاتنە خوارەوەی قوڕ و لیتە بۆ نێو شەقام و رێگا سەرەكییەكان، لەلایەن تیمەكانمان لادراون و هیچ گرفتێك و ئاستەنگێكی هاتووچۆ لە سەنتەری قەزا دروست نەبووە.