زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
تەوەریکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرایەوە.
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و پاراستنی سەلامەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.