به‌ختیار سه‌باح- زاری كرمانجی:
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ناوچه سنوورییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، چه‌قی مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نین و ساڵانه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌و هۆیه‌وه ده‌بنه قوربانی.
عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین/هەولێر ڕایگه‌یاند: ” ناوچه سنوورییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به تایبه‌ت سنووری قه‌زای چۆمان چه‌قی مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نین و له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت”.
گووتیشی “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی سۆران هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران و به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ندان ساڵی ڕابردوو، رێژه‌یه‌كی زۆر مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، به‌و هۆیه‌وه ساڵانه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی، بۆیه زۆرترین كار‌و چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین له سنووری ئیداره‌ی سۆران بووه”.